جیانلویجی بۆفۆن نەخۆشە

جیانلویجی بۆفۆن نەخۆشە
جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێز و کاپتنی هەڵبژاردە ئیتاڵیا، بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئازۆری نەکرد.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆرتس، بۆفۆن توشنی نەخۆشی بووەو پلەی گەرمی لەشی بەرزبووەتەوەو بەهۆیەوە نەیتوانیوە ڕاهێنان بکات.

بەڵام پێناچێت دورکەوتنەوەی ئەو گۆڵپارێزە ببێتە کێش بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ئیتاڵییەکان لەدوو یاریی یەکەمی یۆرۆدا دوو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

ئیتاڵیا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەدواین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوەو ئامانجیان مانەوەیە لە لوتکەی کۆمەڵەکەیاندا.





م
Top