پلیگرینی لە خولی ئینگلیزی دەمێنێتەوە
پلیگرینی لە خولی ئینگلیزی دەمێنێتەوە
رۆژنامەی تەلیگرافی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ڕاھێنەری بەڕەگەز چیلی مانوێل پلیگرینی ڕاھێنەری پێشووی یانەی مان سیتی کە بەھۆی تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شین پۆشەکە دەستی لە مەشقی یانەکە ھەڵگرت لە خولی ئینگلیزی دەمێنێتەوە، سەرچاوە ھەوڵیەکان دەنگۆی ئەوەیان بلاو کردبووە کە گوایە پلیگرینی دەچێتە خولی ئیتالی ، بەڵام سەرچاوەکانی رۆژنامەوانی ئینگلتەرا بەتایبەتیش رۆژنامەی تەلیگراف ئەوەی ئاشکرا کردووەکەوا پلیگرینی روولە یانەی ساوسھامپتۆن دەکات لە شوێنی رۆنالد کۆمانی ھۆڵەندی دەست بە کار دەبێت کە ناوبراو ئەرکی مەشقی یانەی ئیڤەرتۆنی لە ئەستۆ گرتووە، ھەمان رۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردووەکەوا یانەی پلیگرینی لەلایەن ھەردوو یانە ئینگلیزی و ئیتالیەکە داوا کراوە بەڵام تاکو ئێستا پلیگرینی ھیچی ئاشکرا نەکردووە کە ئایا حەز بەکام یانە دەکات، سەرچاوەیەکیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پلیگرینی دەبێتە ڕاھێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی.
کارزان کانەبی
