بارسا شوێنگڕەوەی نیماری دۆزیتەوە

بارسا شوێنگڕەوەی نیماری دۆزیتەوە
بارسا شوێنگڕەوەی نیماری دۆزیتەوە
دوای ئەوەی یانەکەی قەلای بلوگرانا دەستپێشخەر بوو لە ھێنانی نیماری بەرازیلی ئەمجارەش یانەکە رووی لەبەرازیل کردۆتەوە لە ھەمان یانەکەی نیمار کە پالمیراسە یاریزانی لاوی تەمەن ١٩ساڵ گابرییل جیسوس ی ھێناوەتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی شوێنی نیماری پێ پڕبکاتەوە لە رۆژانی پێویستی، جگە لە یانەی بەرسا ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول چاوەکانیان لەسەر ئۆلۆمپیادی ریۆ بوو بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕازی بکەن بە یاری کردن لە ریزی یانەکانیان، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانە کەتالۆنیەکە ١٩ملیۆ دۆلاری بۆ ئەم یاریزانە داناوە لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد ئەم یاریزانە روو دەکاتە کەتالۆنیا ، یانەی بەرسا لە ئێستادا گرنگی زۆر بە یاریزانانی لاوی وڵاتی بەرازیل دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانانە وەربگرن، یانەی پالمیراسی بەرازیلیش داوای بڕی ٢٧ملیۆ دۆلاری بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە کردوە ، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزان جیسوس ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرسا کارەکانی تاڕادەیەک بە کۆتایی ھێناوە بۆ ئەم یاریزانە ، جیسوس لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی بە یانەی پالمیراس کردوە لە ٦٠یاری ٢٠گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە.
کارزان کانەبی
Top