لیڤاندۆڤسكی ئامادەیە بچێتە بێرنابیۆ بەڵام بە مەرج
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بێت، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان ئاماده‌یه یانه‌ی بایرن میونشن جێبهێڵێت و رووبكاته یانه‌ی ریال مه‌درید به مه‌رجێك ببێته گرانبه‌هاترین یاریزانی یانه‌كه و بڕی مووچه‌كه‌شی پێش كریستیانۆ بكه‌وێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید خواستێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ كرینی لیڤاندۆڤسكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره پۆڵهنداییه كێشه بۆ فلۆرێنتینیۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌ڵێنی به كریستیانۆ داوه تا له ریال مه‌درید بێت زۆرترین پاره‌ی ده‌بێت.
م
