هانده‌رێك داوای هاوسه‌رگیری له‌ جه‌یمس رۆدریگێز ده‌كات

هانده‌رێك داوای هاوسه‌رگیری له‌ جه‌یمس رۆدریگێز ده‌كات
له‌ یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا و پیرۆ كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیدا یارییه‌كه‌ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆلۆمبیا ته‌واو بوو.

له‌ كاتی یارییه‌كه‌دا، هانده‌رێكی ئافره‌تی كۆلۆمبیا له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت پیاوێكه‌وه‌ دانیشتبوو، كه‌ تێیدا دروشمێكی به‌رز كردبووه‌ كه‌ تێیدا داوای هاوسه‌رگیری له‌ جه‌یمس رۆدریگێزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا كرد بوو.

ئه‌م هانده‌ره‌ كچه‌ نووسیبووی: "جه‌یمس هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت." له‌ خواره‌وه‌ش به‌ بچووكی به‌ ئاراسته‌ی پیاوه‌كه‌ی ته‌نیشتی نووسیبووی: ئه‌م پیاوه‌ی ته‌نیشتم ناناسم، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كچه‌ و پیاوه‌كه‌ش هاوسه‌ری نییه‌.






م
Top