هاوڕێکانی جەیمس گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین

هاوڕێکانی جەیمس گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی کۆپا ئەمێریکا پاش بردنەوەی لە پیرۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە.

هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کە لە پاڵەوانیەتیی پێشوودا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لەسەردەستی ئەرجەنتین ماڵئاواییکرد، یەکەمجارە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، دەگاتە ئەم قۆناخەی پاڵەوانیەتییەکە.

کاتی یاسایی یارییەکە بەیەکسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، هەرچەندە کۆڵۆمبییەکان هەوڵی زۆری گۆڵیاندا و کۆنترۆڵی یاریگەیان کردبوو.

ئەنجامی لێدانە یەکلاکەرەوەکان 4/2 لە بەرژەوەندی کۆڵۆمبییەکان کۆتاییهات و بەوەش ئەو هەڵبژاردەیە ئەگەر زۆرە لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک یاری بکات.





م
Top