لیڤەرپوول یاریزانێكی ریال مەدریدی دەوێت
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی لیڤەرپوول هاتۆتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی (ماتیۆ كۆفاسیچ)ی كرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید".
كڵۆپ دەیەوێت باری ئێستای ئەم یاریزانە بقۆزێتەوە كە لەلایەن زێدانەوە گرینگی پێنادرێت و وەك یاریزان سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ ناكات و لە وەرزی رابردوو تەنها لە (8) یاریدا بەشێوەی سەرەكی یاری كردووە".
رۆژنامەكە لەبارەی نرخی كۆفاسیچ ئاشكرای كردووە ، نرخی یاریزانەكە لەلایەن ریال مەدریدەوە دیاریكراوە كە دەگاتە بڕی (24) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".
م
