ریال مەدرید هەمان سیناریۆی بەرشلۆنە دووبارە دەكاتەوە

ریال مەدرید هەمان سیناریۆی بەرشلۆنە دووبارە دەكاتەوە
راپۆرت رۆژنامەوانییەكانی ووڵاتی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل هەمان سیناریۆ بەرشلۆنە دووبارە دەكاتەوە".

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید ئامادە نییە رێگە بە كاسیمیرۆ بدات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ بكات".

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرای كردووە : " ریال مەدرید بە یەكێتی تۆپی پێی بەرازیلی راگەیاندووە كە تیپەكەیان لە مانگی ئابی داهاتوو چەند رووبەرووبوونەوەیەكی زەحمەتی هەیە بۆیە رێگە بەیاریزانەكە نادەم بەشداری ئەو پاڵەوانیەتییە بكات".

یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد لە (5) تاكو (21) ئابی ئەمساڵ لە ووڵاتی بەرازیل بەرێوەدەچێت ، ریال مەدریدیش لە (9)ی هەمان مانگ یارییەكی لووتكەیی هەیە بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە كە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپییە".

جێی باسە یانەی بەرشلۆنە پێشتر رێگەی بە نیمار نەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری دوو پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا و ئۆڵۆمپیاد بكات ، بەڵكو سەرپشكی كرد لە دیاریكردنی تەنها یەك پاڵەوانیەتی ، بۆیە بڕیاری نیمار بەشداری كردن بوو لە ئۆڵۆمپیاد".





م
Top