ئەمشەو ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەروانی رۆناڵدۆ دەكات

ئەمشەو ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەروانی رۆناڵدۆ دەكات
بڕیارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و نەمسا رووبەرووی یەكترببنەوە ، ژمارەیەكیش چاوەروانی رۆناڵدۆ دەكات".

بەپێی ئامارەكان دەركەوتووە ، رۆناڵدۆی هێرشبەری بەتوانای یانەی ریال مەدرید پێویستی بە یەك یاری هەیە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی نوێ تۆمار بكات".

رۆناڵدۆ بەبەشداریكردنی لەیارییەكەی ئەمشەو ، دەبێتە یەكەم یاریزان لەمێژووی ووڵاتەكەی زۆرترین بەشداری هەبێت لەپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان".

لەمبارەیەوە سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دەڵێت : " رۆناڵدۆ لەباشترین دۆخی خۆیدایە و دەتوانێت سەركردایەتی تیپەكەمان بكات لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی یۆرۆ".



م
Top