بێشیکتاش یاریزانێکی ئیتاڵی بەناوبانگ رەتدەکاتەوە
ئۆردال تورونوگولاری, سەرۆکی یانەی بێشیکتاشی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ” Tuttomercatoweb” گوتی” گوێبیستی ئەوەم بوو کە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی, دەیەوێت ئەو یاریزانە پێشنیاری ئێمە بکات, بەڵام ئەو پێشنیارە رەتدەکەینەوە, چونکە ئامانجمان ھێشتنەوەی ماریۆ گۆمێز, ھێرشبەری ئەڵمانی یانەکەمانە.
سەرۆکی یانەی تورکی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی گوت” بۆ ئێمە ئەم مانگە زۆر گرنگە, چونکە گۆمێز بریاریداوە لەو مانگە وەڵاممان بداتەوە.

م
