گرۆسۆ لە سێریا ئەی راھێنەرایەتی دەکات
جیانلۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بازاری گواستنەوەکان ئاشکرای دەکات, پاش ئەوەی یانەی کرۆتۆن بۆ جاری یەکەم سەرکەوت بۆ سێریا ئەی, ئیڤان یۆریچ راھێنەری ئەو یانەیە وازی لە پۆستەکەی ھێنا, بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە بۆ شوێنگرەوەی چەند راھێنەرێکیان دەست نیشانکردووە, یەکێک لەو کەسانەش فابیۆ گرۆسۆ راھێنەری تازەپێگەیشتوانی یوڤێنتوسە.
گرۆسۆ چانسێکی باشی ھەیە بۆ ئەوەی لە سێریا ئەی دەست بە کاری راھێنەرایەتی بکات, بۆیە پێشبینی دەکرێت وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی کرۆتۆن بگرێتە دەست.
م
