ئەتلەنتیکۆمەدرید یاریزانێکی بەنفیکای کڕی
ئەتلەنتیکۆمەدرید یاریزانێکی بەنفیکای کڕی
یانەی ئەتلەنتیکۆمەدریدی ئیسپانی بەسەرکردایەتی دیگۆ سیمۆنی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئەرجەنتینی بەردەوامە لە خۆ بەھێزکردن ، بۆ بەھێز کردنی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەش بەرپرسانی یانەی ئەتلەنتیکۆمەدرید لەگەڵ یاریزانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی گەیشتنە رێکەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانی یانەکە نیکۆلاس گایتان کە ئێستا سەرقالی یارییەکانی خۆیەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینا لە جامی کۆپا ئەمێریکا بە نیازە لە دوای تەواو بوونی یاریزانانی کۆپا ئەمێریکا گەشت بکات بۆ مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان نیکۆلاس تەمەن ٢٨ساڵ بۆ ماوەی دوو وەرز لە ریزی یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنیتی یاری کردووە و دواتی لە پاش ساڵی ٢٠١٠ ھاتۆتە ریزی یانەی بەنفیکای پورتوگالی لەگەڵ ئەو یانەیەش ٢٥٢یاری ئەنجامداوە و ٤١گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتیناش ١٥ یاری ئەنجامداوە و دوو گۆڵی تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
