سیمۆنی سورە لە سەر ھێنانی ھیگواین
سیمۆنی سورە لە سەر ھێنانی ھیگواین
سیمۆنی ڕاھێنەرە سەر شێتەکەی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی ئیسپانیا و یانە پاڵەوانەکانی ئیسپانیا سوورە لەسەر بەدەستھێنانی توانای چەند یاریزانێک ، لە ئیستاشدا بەفەرمی داوای لە کارگێڕی تیپەکەی کردووە کەوا گرێبەست لەگەڵ ھیگواینی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینا و یانەی ناپۆلی ئیتالی مۆربکەن بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری تیپەکەی پێ بەھێز بکات، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کە سیمۆنی سوورە لەسەر ھێنانی ھیگواینی ئەرجەنتینی بۆ ریزی یانەکەی ، سیمۆنی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تایبەت مەندی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەکەی ئێمە دەگونجێ ، یانەی ناپۆلیش لەبەرامبەر دەست بەرداری بوونی ئەم یاریزانە داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات کە دەگاتە ٩٠ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام بەرپرسانی یانە مەدریدیەکە لە ئەگەر نەھاتنی ئەم یاریزانە بیر لە ھەریەک لە یاریزانان دیگۆ کۆستا و کاڤانی ئۆرگوایی دەکەنەوە.
کارزان کانەبی
