زیانێكی کوشندە بەر کرواتیا کەوت
کرواتییەکان لە دووەم یاری خۆیاندا لە یۆرۆی 2016 نەیانتوانی پارێزگاری لە پێشکەوتنیان بکەن بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر و هەڵبژاردەی چیک توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە 2 - 2.
لە یارییەکەدا لۆکا مۆدریچ دووچاری پێکان بوو و بەناچاری یاریگەی بەجێهێشت.
پزیشکی هەڵبژاردەی کرواتیا ئاشکرایکرد مۆدریچ پێکانی لە ماسوولکەکانی رانیدا هەیە و ئەگەر زۆرە لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسپانیا بەشداری نەکات.
لەلایەکی دیکەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند سزای توند بەسەر هاوتا کرواتییەکەیدا دەسەپێنێت بەهۆی ئاژاوەی هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە لە یاریگەدا.
پێشبینی دەکرێت جیا لە سزا ماڵییەکە، چەند هاندەرێکی ئەو هەڵبژاردەیە بەیەکجاری لە فەرەنسا دەربکرێن بەهۆی هەڵدانی یاری ئاگرین بۆ ناو یاریگە لە کاتی یاری کرواتیا و چیک.
م
