ئەمەریكا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

ئەمەریكا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین
دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، هەڵبژاردەی ئەمەریکا بووە یەکەم هەڵبژاردەی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانیەتیی کۆپا ئەمەریکای 2016.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی هەولێر، لە قۆناخی هەشتی کۆپا ئەمەریکادا هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریکا و ئیکوادۆر رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە 2-1 گۆڵ لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی ئەمەریکا کۆتاییهات.
گێمی یەکەم تەنیا گۆڵێکی کلینت دێمپسی بەخۆیەوە بینی، کە لە خولەکی 22دا تۆماریکرد.

لە گێمی دووەمدا هەر زوو ئانتۆنیۆ ڤالێنسیا لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و جێرمان جۆنیس لە ئەمەریکا بە کارتی سوور کرانە دەرەوە، دواتر ئەمەریکییەکان گۆڵی دووەمیان لە رێگەی یاریزان گیاسی زاردسەوە تۆمارکرد،هەرچەندە لە خولەکی 74 دا مایکل ئارۆیۆ گۆڵێکی بۆ ئیکوادۆر تۆمارکرد، بەڵام ئەنجامەکە تا کۆتایی وەکو خۆی مایەوە.

لە قۆناخی پێشکۆتاییشدا ئەمەریکا رووبەڕووی براوەی یاری نێوان پیرۆ و کۆڵۆمبیا دەبێتەوە، کە بەرەبەیانی سبەی یارییەکە ئەنجامدەدرێت.




م
Top