له‌به‌ر منداڵێكی ئاواره رۆزیسكی به‌شداری یۆرۆ ده‌كات
تۆماس رۆزیسكی، ته‌مه‌ن 35 ساڵان، نزیكه‌ی ساڵێكه هیچ یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه، له‌به‌ر پێكان له هیچ یارییه‌كی ئه‌و وه‌رزی ئارسناڵ به‌شداری نه‌كرد، ته‌نیا 19 خوله‌ك له جامی ئینگلته‌را و 4 یاری له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌كه نه‌بێت.
رۆزیسكی چه‌ند رۆژێكه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئارسناڵ پچڕاند، وا پێده‌چوو به‌یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت، به‌ڵام دڵی خۆی بۆ پێگه‌ی یویفا كرده‌وه و دانی به‌وه‌دانا، پشتیوانی زۆری لێكراوه له‌سه‌ر یاریكردن به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن منداڵێكی سوورییه‌وه. تۆماس له‌م باره‌وه گوتی "دوای گه‌ڕانه‌وه له پێكان بیرم له‌وه كرده‌وه، ده‌مه‌وێ به‌و شێوازه كۆتایی به كاروانی وه‌رزشیم بهێنم، به‌ڵام نامه‌یه‌كم له منداڵێكی سوورییه‌وه پێگه‌یشت، كه تێیدا نووسیبووی خه‌ون به‌وه ده‌بینم دووباره له‌نێو یاریگه‌كان بتبینمه‌وه.
ئه‌وه زۆر كاری تێ‌كردم و گرنگی تۆپی پێی له ژیانی كه‌سه‌كان بۆ ئاشكراكردم". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌و نامه‌یه سرووشێكی زۆری پێبه‌خشیم و هه‌ستی بزواندم و به‌ئاگای هێنام، نابێت خۆم به‌ده‌سته‌وه بده‌م، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاری به‌رده‌وام بوونم و واز نه‌هێنانم هه‌بوو".
تۆماس رۆزیسكی، ناوی له‌نێو لیستی ئه‌و یاریزانانه‌یه، كه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی چیك بانگهێشتكراون، بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی داهاتوو و به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا هه‌ڵگری نازناوه‌كه، توركیا و كڕواتیا یاری ده‌كات.
م
