دی خیا ٤٤٣خولەک گۆڵی خۆی پاراستووە
دی خیا ٤٤٣خولەک گۆڵی خۆی پاراستووە
دی خیا گۆڵپارێزی یانەی مان یوناتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کە ئێستا سەرقالی ئەنجامدانی یارییەکانی تیپەکەیەتی لە جامی یۆرۆی فەرەنسا و گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەیەتی کە جێگای متمانەی دیل بۆسکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەیەتی ، لە دوو یاری ڕابردووش دی خیا وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی یاری پێ کراوە و لە دوو یاری رابردووش گۆڵەکەی بە پاکی ڕاگرتووە ، دی خیا ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد لە یاری کردنی لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و لە پاڕاستنی تۆری گۆڵەکەی کە ماوەی ٤٤٣خولەکە ھیچ گۆلێکی لێ نەکراوە، جێگای ئاماژە پێکردنە یانەی ریال مەدرید بە توندی لەسەر ھێل بوو بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە بباتە ریزی تیپەکەی، بەڵام لە رۆژانی ڕابردوو خیا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە مان یونایتد دەمێنێتەوە و ناچێتە ریزی ھیچ یانەیەک.
کارزان کانەبی
