بارسیلۆنا چاوی لە ھێرشبەرێکە

بارسیلۆنا چاوی لە ھێرشبەرێکە
بارسیلۆنا چاوی لە ھێرشبەرێکە
یانەی بارسای ئیسپانی لە ھەوڵی ئەوەدایە زیاتر خۆی بەھێز بکات بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی یانەکانی ئیسپانیا دوای ئەوەی توانی دوو گرێبەستی سەرکەوتوو لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان ئومتیتی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا مۆربکات بەرامبەر بە ٣٠ملیۆن یۆرۆ و گەڕانەوەی دینیس سواریز لە یانەی ڤیاریال بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی باشتر بەدەست بھێنین، لە ئێستا بەرسیلۆنا چاوی لەسەر ئەوەیە کەوا بتوانێ گرێبەستی سێ یەمیش مۆربکات بە ھێنانی ھێرشبەرێکی بەتوانا ، دوو ھێرشبەر بەربژارن بۆ ئەوەی بتوانن ھێلی پێشەوەی تیپەکەیان بەھێزتر بکەن، بۆیە کارگێڕانی بەرسا چاویان لەسەر ھەریەک لە یاریزانان مانویل نولیتۆی یاریزانی یانەی سەلتافیگۆ و کیڤینجامیرۆ ھێرشبەری ئیشبیلیا لە ناو ئەو ناوانەن بۆ ئەوەی بەرسا بیان گوازێتەوە قەڵای بلوگرانا بڕی ١٥ملیۆن یۆرۆشیان داناوە .
کارزان کانەبی
Top