رۆما لە ھێنانی یاریزانێکی ریال مەدرید پاشگەز دەبێتەوە
گورگەکانی رۆما, بۆ شوێنگرەوەی میرالیم پیانیچ, یاریسازی بۆسنیایی پێشووی یانەکەیان, ھەوڵیاندا کۆڤاچیچی کرواتی لە ریزەکانی ریال مەدرید ئیسپانیا و بە شێوەیەکی کاتی بگوازنەوە ریزەکانیان, بەڵام بەرپرسانی شاھانە ئامادەنین ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی کاتی بدەن بە ھیچ یانەیەک و بۆ دەستبەرداربوونیشی داوای ٣٠ ملیۆن یورۆ دەکەن.
بەم ھۆیەوە, والتەر ساباتینی بەرێوەبەری وەرزشی رۆما لە گواستنەوەی کۆڤاچیچ پاشگەزبووە و دووبارە بۆ گواستنەوەی وینالدۆم یاریسازی نیوکاسل, دەست بە ھەوڵەکانیان دەکەن.

م
