فەرمی: بۆروسیا دۆرتمۆند بەرگریکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

فەرمی: بۆروسیا دۆرتمۆند بەرگریکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە
بەرپرسانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا, دواجار سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی رافایل گوێرێرۆ بەرگریکاری باڵی چەپی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی لوریێنتی فەرەنسی.

ئەمرۆ پێگەی فەرمی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا پشت راستی کردەوە, بەرپرسانی یانەکەیان توانیان بگەنە رێکەوتن لەگەڵ رافایل, بەرگریکاری باڵی چەپی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال, بۆیە ناوبراو وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی بۆروسیا دۆرتمۆند یاری دەکات.
رافایل لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری یورۆی ٢٠١٦ـی کردووە و لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئایسلەندا, توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.





م
Top