پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەستپێکی یۆرۆ 323 کەسی دەستگیر کردووە
لەم بارەیەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی کرد، کە 196 کەس تا ئێستە لە زیندان چاوەڕێی دادگایی کردن دەکەن، بەشێکیش دادگایی کراون و حوکمی زیندانییان بەسەر سەپاوە.
سەبارەت بە تۆمەتەکان سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرای کردووە، کە زۆربەی هاندەران بە تۆمەتی توندو تیژی و ئاژاوەگێڕی و دزی و شکاندنی مارکێت و موڵکی دەوڵەت تاوانبارن، هەروەها حکومەتی فەرەنسا 24 کەسی لە وڵاتەکە دوورخستۆتەوە.
لەکۆتاییدا وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، ڕایگەیاندووە، کە لەسەر پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێکارە ئەمنییانە تا کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2016 فەرەنسا بەردەوام دەبێت.
م
