بالۆتێلی ریزەکانی ئەیسی میلان جێدێلێت
مینۆ رایۆلا, بەرێوەبەری کارەکانی ماریۆ بالۆتێلی لەمبارەیەوە رایدەگەینێت, بەرپرسانی ئەیسی میلان نایانەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانە بەردەوام بن, بۆیە پێشنیارم کردووە ماریۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بێشیکتاشی تورکیاوە بکات و چاوەرێ وەڵامی بەرپرسانی ئەو یانەیەین.
بالۆتێلی وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا, گوازرایەوە ریزەکانی ئەیسی میلان, بەڵام لەو ماوەیەی یاری بۆ ئەو یانەیە کرد, نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
م
