بلاته‌ر: نه‌یانده‌ویست ئینته‌رمیلان بكه‌وێته به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید
دواى ئه‌وه‌ی بلاته‌ر هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، كاتێك رایگه‌یاند كه به‌چاوی خۆی بینیوه چۆن فێڵ له تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى ئه‌وروپا ده‌كرێت، به به‌كارهێنانى تۆپی سارد و گه‌رم، ئه‌مجاره هه‌رایه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كرد، دواى ئه‌وه‌ی ناوی به‌رپرسێكی ئیسپانی ئاشكراكرد كه به قسه‌ی خۆی له تیروپشكی چامپیۆنسلیگدا به‌رپرس بووه له ئه‌نجامدانى فێڵ.
بلاته‌ر، گوتى "له سه‌رده‌می ئه‌رتیمیۆ فرانكی، كه نزیكه‌ی 10 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌وروپای كردووه، له 1973 تاوه‌كو 1982، ئه‌ندرێس رامیرێزى ئیسپانی، كه ئه‌وكات له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كاری ده‌كرد و ئێستاش نزیكه له‌وه‌ی ببێته ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتى تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌رپرس بوو له ساردكردنى تۆپه‌كانى تیروپشكی چامپیۆنسلیگ به‌دانانیان له‌ناو به‌فرگر".
بلاته‌ر زیاتر باسی ئه‌و فێڵه ده‌كات و ده‌ڵێت "جارێكیان فرانكی ئه‌و به‌رپرسه ئیسپانییه‌ی به‌وه راسپاردبوو كه تۆپه‌كان بخاته ناو به‌فرگر بۆ ئه‌وه‌ی له كاتى تیروپشكدا ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ریه‌كنه‌كه‌ون، به‌ڵام رامیرێز به‌هۆی ده‌رچوون بۆ نانخواردن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی له‌بیریكردبوو تۆپه‌كه بخاته ناو به‌فرگره‌كه‌و به رێككه‌وت هه‌ردوو یانه‌ى ئینته‌رمیلان و ریال مه‌درید به‌ریه‌ككه‌وتن، ئه‌و كاره سه‌رۆكی یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌وروپای زۆر تووڕه‌كرد".
م
