به‌یڵ: چیدی نابمه خزمه‌تكاری رۆناڵدۆ
رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزیش ده‌ڵێت "به‌یڵ به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانى گوتووه چیدی خزمه‌تكاری هیچ یاریزانێك نابم".
كه‌ناڵی كواترۆ، رایگه‌یاند گاریس به‌یڵ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی داناوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه له 2019 ته‌واو ده‌بێت و گوتى "به‌یڵ داوای له جۆناسان بارنیتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانى كردووه كه داوای گه‌وره‌ترین مووچه له ئیسپانیا و هه‌موو ئه‌وروپا له ریال مه‌درید بكات، وه‌ك مه‌رجی مانه‌وه له‌و یانه‌یه، چونكه ئه‌و پێیوایه ته‌مه‌نی بچووكه‌و هێشتا ساڵانێكی زۆری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات".
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانیش، له‌و باره‌وه رایگه‌یاند به‌یڵ خۆی پێ كه‌متر نییه له هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی، بۆیه وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تى "به‌یڵ گوتویه‌تی نابێ من چیدی به كه‌متر له مێسی و رۆناڵدۆ و نه‌یمار سه‌یر بكرێم".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى "به‌یڵ به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیشی گوتووه چیدی خزمه‌تكاری هیچ یاریزانێك نابم، كه چاودێران پێیانوایه مه‌به‌ستی رۆناڵدۆیه".
م
