یارییەکانی ئەمڕۆی یۆرۆ ئاگردەکەنەوە

یارییەکانی ئەمڕۆی یۆرۆ ئاگردەکەنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2016 درێژەی دەبێت و چەندین رووبەڕووبوونەوەی گرنگ و بەهێز ئەنجامدەدرێن.

کاژێر 16:00 بە کاتی باشووری کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و وێلز لەسەر یاریگەی پۆلێرت دیلێس لە شاری نیسی فەرەنسا بەیەکدەگەن.

یارییەکە بە دێربی بەریتانیا ناودەبرێت و سەرپەرشتیارانی یۆرۆ ترسیان لە روودانی ئاژاوە و شەڕ هەیە لە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە، ئەمە لە کاتێکدا کە دوێنێ شەو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسادا لە پێکداداندا بوون.


لە یاری دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و ئێرلەندای باکوور بەیەکدەگەن و هەڵبژاردەی ئۆکرانیا پێویستی بەسەرکەوتن لە یارییەکەدا هەیە بەهۆی دۆڕانی یاری یەکەمەوە لە پاڵەوانیەتییەکەدا.

یاری سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و ئەڵمانیا کۆدەکاتەوە و ئەم یارییەش کە کاژێر 22:00 بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزی لێدەکرێت بەهۆی هەوڵی هەردوو هەڵبژاردە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان پاش بردنەوەی یەکەم یاری لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە.




م
Top