رۆناڵدۆ هێرشیكرایە سەر
ئۆلیڤەر كان، كە لە یەكێك لە كەناڵەكانی ئەڵمانیا شڕۆڤە بۆ یارییەكانی یۆرۆی 2016 دەكات، لە دوای یەكسانبوونی پۆرتوگال و ئایسلەند، هێرشێكی توندی كردە سەر رۆناڵدۆ بەهۆی ئاستی ئەو یاریزانە لە یارییەكە و هەروەها هەڵسوكەوتەكانی لە نێو یاریگەدا.
كان گوتی: كاتێك یاریزانێكی وەكو رۆنالدۆ تەمەنی هەڵدەكشێت و پیر دەبێت، پێویستە هەست بەوە بكات و بە شێوەیەكی جیاوازتر هەڵسوكەوت بكات، من هەست بە بێزاریی دەكەم كاتێك دەبینم هەموو كات بەم شێوەیە هەڵسوكەوت دەكات، ئەو هەمیشە بە دوای رۆڵی سەرەكی و پاڵەوانانە دەگەڕێت، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی لە شوێنی خۆیدا نییە.
گۆڵپارێزەكەی پێشووی ئەڵمانیا و بایرن میونشن رەخنەی زۆرتری لە رۆناڵدۆ گرت و گوتی: "رۆناڵدۆ لێدانی یەكلاكەرەوەی كۆتایی لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ لە میلانۆ لێدا و گۆڵی کرد، دواتر رایكرد و ئاهەنگی گێڕا و درێسەكەی داكەند، ئەمە شتێكی ئاساییە دوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام یاریزانێكی وەكو ئەو، كە دەستكەوتی زۆری بەدەستهێناوە، دەبوو دان بەخۆیدا بگرێت و رێزی یاریزانانی ئاتلێتیكۆی بگرتایە، ئەگەر وابكردایە ئەوا بەڕاستی دەبووە یاریزانێكی گەورە، بەڵام ئەو هەمیشە هەڵسوكەوتی هەڵە دەكات، بۆیە زۆر بێزاركەر بووە.
رۆناڵدۆ لە یاریی یەكەمی پۆرتوگال، كە بە 1-1 گۆڵ لەگەڵ ئایسلەندا یەكسانبوون لە یۆرۆی 2016دا، ئاستێكی باشی پێشكەشنەكرد و نەیتوانی تیپەكەی بەرەو سەركەوتن ببات.
م
