چیرۆكی ژماره 10 له به‌رازیل كە بە جەنگی جیهانی دادەنرا
له رابردوودا به‌رازیل به ئاستی نایاب و به‌هره‌ی یاریزانه‌كانی، جه‌ماوه‌ری سه‌رسام ده‌كرد، ئه‌ستێره‌ی زۆر له یه‌ك شوێنی یاریكردن هه‌بوون، ئه‌وكات ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی درێسی ژماره 10، به جه‌نگی جیهان داده‌نرا، چۆن نا؟ ئه‌وه ژماره‌ی ئه‌فسانه‌و ئه‌ستێره گه‌وره‌كان بوو، نه‌وه له دوای نه‌وه به میرات بۆیان ده‌مایه‌وه. به‌ڵام ئێستا له پاڵه‌وانیه‌تی كۆپا ئه‌مریكای سه‌ده‌دا، یاریزانێك به‌ناوی لۆكاس لیما درێسی ژماره 10ی پۆشیووه، هانده‌رانی به‌رازیل ده‌زانن سه‌رده‌می رۆژگاره جوانه‌كان به‌سه‌رچووه‌و ههڵبژاردهكهشیان، پێویستی به كاری گه‌وره‌و به‌هره‌ی تازه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاستی جارانی، بۆ نموونه لیما، كه به‌ناوبانگترین ژماره‌ی له مێژووی سامبادا پۆشیووه، ته‌نیا 12 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ئه‌نجامداوه، 2 گۆڵی كردووه، ته‌مه‌نی 25 ساڵانه‌و بۆ یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی یاری ده‌كات.
بۆیه یه‌كێك له چاودێرانى تۆپی پێ ده‌ڵێت "سه‌یری درێسی ژماره 10ی به‌رازیل بكه، ده‌زانى بۆ سامبای وای به‌سه‌رهاتووه". یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت "درێسی ژماره 10ی سامبا پێتده‌ڵێت جیاوازی به‌رازیلی ئێستا و جاران چییه".
پاشا پێلێ
پێشان ژماره 10 له به‌رازیل مانای وابوو باره‌كه له ئه‌ستۆی تۆدایه، كاتێك ده‌بینی پێلێی ئه‌فسانه ده‌پۆشێت، بزانه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له نیوه‌ی ئاستی ئه‌ودا بیت، ئه‌و یاریزانه كه به پاشا ناسراو بوو، زیاتر له 100 گۆڵی كردووه، 91 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا ئه‌نجامداوه‌و 77 گۆڵیشی كردووه، له ساڵی 1957 تاوه‌كو 1971. پێشه‌وایه‌تی سیلیساوی كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین نازناو، كه دیارترینیان 3 نازناوی مۆندیاله له ساڵانی (1958، 1962 و 1970).
زیكۆ
له پێلێوه ده‌گه‌ینه ئارسه‌ر ئهنتۆنز كۆیمبرا، ئه‌و یاریزانه كه‌شخه‌یه، كه به به‌هره‌و گۆڵه‌كانی هه‌موو جیهانی سه‌رسامكرد، به زیكۆ ناسراو بوو، هه‌موو ئه‌و ناوه ده‌ناسن، چۆن نا؟ ئه‌و له 71 یارییدا به‌رگری له درێسی سامبا كردووه‌و 48 گۆڵیشی كردووه، زۆر كه‌س پێیانوایه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو.
ریڤاڵدۆ
دوای زیكۆ ریڤاڵدۆ ئاڵاكه‌ی وه‌رگرت، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه ناوی خۆی به پیتی زێڕین له ئاسمانی تۆپی پێی به‌رازیل و جیهان نووسییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌دا، ساڵی 1993 كاروانی له‌گه‌ڵ سامبا ده‌ستپێكردو تاوه‌كو ساڵی 2003 به‌رده‌وام بوو، واته دوای مۆندیالی 2002، كه له‌گه‌ڵ به‌رازیل نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. ریڤاڵدۆ به‌شداری له 74 یاری نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و 35 گۆڵیشی تۆماركردووه، بێجگه له نازناوی مۆندیال، نازناوی كۆپا ئه‌مریكای 1999به‌ده‌ستهێناوه.
رۆناڵدینیۆ
رۆناڵدۆ دی ئه‌سیس مۆرێرا، ژماره‌ی 10 به میرات له ریڤاڵدۆ وه‌رگرت، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌ناوی رۆناڵدینیۆ ناسراو بوو، كه له ساڵی 1999 تاوه‌كو 2013 درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی پۆشی، به ئاستی به‌رزی له مۆندیالی 2002 هه‌موو جیهانی سه‌رسامكرد، له 97 یاری نێوده‌وڵه‌تیدا 33 گۆڵی كردووه، چه‌ندین نازناوی له‌گه‌ڵ سامبا به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه كۆپا ئه‌مریكای 1999، مۆندیالی 2002 و جامی كیشوه‌ره‌كانی 2005.
كاكا
دوای وه‌ستانی رۆناڵدینیۆ له یاریكردن كاكا ژماره 10ی وه‌رگرت، راسته زۆر له‌لای نه‌مایه‌وه‌و پێشتر ژماره 8ی ده‌پۆشی، به‌ڵام یاریزانێكی ئاستبه‌رز بوو، جارێك به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه، نازناوی مۆندیالی 2002 و جامی كیشوه‌ره‌كانی 2005 و 2009 به‌ده‌ستهێناوه، خاوه‌نى 92 یاری نێوده‌وڵه‌تی و 29 گۆڵه. كاكا بۆ كۆپا ئه‌مریكای ئێستا بانگ كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ژماره 10 بپۆشێت، به‌ڵام پێكان رێگه‌ی پێنه‌دا.
نه‌یمار
ئه‌و دیارترین و به‌هره‌مه‌ندترین یاریزانی ئێستا به‌رازیله، به‌ڵام به‌شداری كۆپا ئه‌مریكای نه‌كرد، به‌هۆی به‌شداریكردنی له ئۆلۆمپیادی ریۆدی جانیرۆ له مانگی ئابی داهاتوودا، چونكه بارسێلۆنا رێگه‌ی پێنه‌دا به‌شداری هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی بكات. بێشك جیاوازی نێوان نه‌یماری خاوه‌ن ژماره 10 له‌گه‌ڵ لۆكاس لیما زۆر روونه، نه‌یمار خاوه‌نى 70 یاری نێوده‌وڵه‌تی 46 گۆڵه.
م
