كوردێك بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوید كرا
ژیلوان حەمەد یاریزانی كوردی پێشەگەر لە یانەی هۆفنهایم بەفەرمی بانگهێشتی پێكهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوید كراوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە ئۆڵۆمپیاد بكات هەر لەم پێكهاتەیە بانگهێشتی یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ كراوە.
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوید لە كۆمەڵەی دووەمی پێشبركی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی ریودیو جانێرۆی 2016 شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (كۆڵۆمبیا، ژاپۆن، نێجیریا) یاری دەكات.
رێبین رەمزی
