بلوگرانا تەنیا ٩٨ملیۆنی دابین کردوە

بلوگرانا تەنیا ٩٨ملیۆنی دابین کردوە

بلوگرانا تەنیا ٩٨ملیۆنی دابین کردوە
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بە ناونیشانی گەورە ئەوەی وەشان کردووە کەوا یانەی بارسای ھەرێمی کەتالۆنیا بۆ گواستنەوەی ھاوینەی ئەمساڵ تەنیا ئامادەیە بڕی ٩٨ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ گواستنەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بتوانن ئەنجامی باشتر بەدەست بھێننن، لە ئێستاشدا کارگێڕانی یانەی بارسالە ھەوڵی ئەوەدان چەندین یاریزان پەڵکیشی ریزی یانەکەیان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی باشیان پێ تۆماربکەن، لەم یاریزانانەش کە یانەکەی قەلای بلوگرانا چاوی لەسەریانە پول پوگبای فەرەنسی و ئومتیتی وچەند یاریزانێکی تریشە کە ڕەنگە لە رۆژانی داھاتوو ئەم پرسە یەک لای بکرێتەوە کە ئایا بارسا دەتوانی بەم بڕە پارەیە ئەم ژمارە یاریزانە پەڵکیش بکات بۆ ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top