فابریگاس دەچێتە یانەی شاھانە

فابریگاس دەچێتە یانەی شاھانە
فابریگاس دەچێتە یانەی شاھانە
رۆژنامەکانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی چێلسی سوپرایزیان ھەیە بۆ یانەی ریال مەدرید بە پەیوەندی کردنیان بۆ قسە کردن لەسەر فرۆشتنی سیسک فابریگاس بۆ یانەکەیان، پێگەی دیفنسا سنترال ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگلیزی پەیوەندیان بە بەرپرسانەی یانەی مێرەنگی کردووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر گواستنەوەی فابریگاس بکەن بۆ یانەی شاھانە ، بەڵام لەلایەن خۆیەوە زیزۆی ڕاھێنەری یانەی شاھانە رەتی کردۆتەوە پێویستی بەم یاریزانە بێت ، ئەویش بە ھۆی دابەزینی ئاستی ئەم یارزانە لەم ماوەی دوایی لەگەڵ یانەی بلوز کە نەیتوانیوە ئاستی شایستە پێشکەش بکات ، لە ئێستاشدا زێدان و ریال مەدرید تەنیا چاویان لەسەر پول بۆگبایە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بیبەنە ریزی یانەی مێرەنگی .
کارزان کانەبی
Top