نانی دەچێتە خولی ئیتالی
نانی دەچێتە خولی ئیتالی
دوای ئەوەی نانی توانی سەرکەوتوو بێت لە یاری کردن لە خولی تورکی لە ریزی یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ئێستادا بیر لەوە دەکاتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ بێچتە ریزی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی رۆژنامەی ریکۆردی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا نانی تەمەن ٢٩ساڵ کەوا وەرزی ڕابردوو لەبەرامبەر زیاتر لە ٤ملیۆن جونەیی چووە ریزی یانە تورکییەکە لە ئێستاشدا بە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی دەیەوێت جارێکی تر لە دەرگای یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بێتەوە خولە گەورەکان، ئەم رۆژنامەیەش ئەوەی ئاشکرا کردووە چوونی نانی بۆ یانەی ئەنتەر لەبەرامبەر مووچەیەکی ساڵانەیە لەبەرامبەر زیاتر لە ٣ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی سێ ساڵ ھەردوو یانەی ئەنتەر و نانی گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بچێتە ئیتالیا بەڵام لەکاتێکدا ئەگەر یانە تورکیە مەرجی دەستبەردار بوونی نانای لەبەرامبەر ٨ملیۆ یۆرۆ داناوە.
کارزان کانەبی
