ڤاران بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە
ڤاران بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە
رۆژنامەی مارکای فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا رافائیل ڤاران یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی شاھانە و ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئێستادا بیر لە جێشھتنی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دەکاتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ، ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا ڤاران ئارەزووی چوونی بۆ یانەی مان یونایتد دەکات بۆ ئەوەی لەوەرزی نوێ لە قەلای ئۆلترافۆرد یاری بکات لەژێر سەرپەرشتی خۆزی مۆرینھۆ لە ئێستادا چەندین یانە لە یانەکانی ئەوروپا چاوی لەسەر ڤارانە چونکە یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی ھێلی بەرگری دادەنرێت لە ھەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەڵام بەھۆی پێکانەوە لە یۆرۆی فەرەنسای وڵاتەکەی دابراوە ، مارکا ئاماژەشی بەوە داوە کەوا زیزۆی ڕاھێنەر ھیچ رێگرییەک لە رۆیشتنی ئەم یاریزانە ناکات بۆ ئەوەی داھاتووی خۆی دیاری بکات لە داھاتوو، لەبەرامبەریشدا مۆرینھۆ پێشوازی لە ھاتنی ئەم یاریزانە دەکات بۆ یانەی شەیتانەکان لەبەرامبەریشدا کارگێرانی یانەی ریال ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ڤاران لە یانەکە ناڕوات بۆ ھیچ یانەیەک.
کارزان کانەبی
