پێنجشەممە باشترینەكانی پلە یەك خەڵات دەكرێن

پێنجشەممە باشترینەكانی پلە یەك خەڵات دەكرێن
وا بریارە رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 9ی شەو لە شاری سلێمانی لە ژێر چاودێری هەر سێ خانەوادەی وەرزشوانانە كۆچكردووی كوردستان (سەڵاح محەمەد كەریم، د.عاصی فاتح وەیس، ئاسۆ دەرویش)، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر هەردوو یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی خولی پلە یەكی كوردستان و گازی باكوور خاوەنی پلەی دووەمی خولەكە و باشترینەكانی وەرزی ئەمساڵی خولەكە( باشترین یاریزان، باشترین گۆڵپارێز، گۆڵكاری ) ساز دەكات.
لەم وەرزدا یاریزانی یانەی سیروانی نوێ (شاڵاو عەباس) بە باشترین یاریزان دەستنیشان كرا و گۆڵپارێزی یانەی گازی باكوور (ئیسماعیل محەمەد) بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا و یاریزانی یانەی سیروانی نوێ (مستەفا مەحمود) بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ بووە گۆڵكاری خولەكە.
جێگەی باسە هەردوو یانەی سیروانی نوێ و گازی باكوور ئەم وەرزە لە خولی پلە یەكی كوردستان سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top