بەفەرمی سەمیر بابۆ و پێشمەرگەی هەولێر جیاواز بوونەوە
سەمیر بابۆ بۆ ماوەی دوو وەرز راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا لە وەرزی رابردوو توانی پلەی دووەمی خولەكە بە دەستبهێنێن، وەكو باشترین دەستكەوتی یانەكە لە مێژووی دروستبوونی تا ئێستا.
هۆكاری ئەم بریاری سەمیر بابۆ بۆ قەیرانی دارایی یانەكە دەگرێتەوە، كە وەرزی رابردوو وەرزێكی سەختیان بەرێكرد.
لە سەرچاوەیەكی باوەرپێكراودا وا بریارە سبەی چوارشەممە سەمیر بابۆ بەرەو شاری دهۆك بەرێبكەوێت و گرێبەست لەگەل یەكێك لە یانەكانی ئەم شارە مۆربكات.
رێبین رەمزی
