پیته‌ر چیك به یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌رسامه
پیته‌ر چیك، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیك، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ئینیێستا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نی له نێو یاریگه‌دا هه‌یه، چوونه ژووره‌وه‌ی باشه و خاوه‌نی ئه‌سیست و جووله‌یه‌كی باشه له نێو یاریگه، ئه‌و هه‌میشه له نێو لاكێشه‌ی سه‌وز باشترین رۆڵ ده‌گێرێت.
پیته‌ر چیكی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، له باره‌ی شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ده‌ڵێت: ئێمه به درێژایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا 86 خولهك یارییه‌كی باشمان كرد و به 3 خولهك یارییه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا.
م
