وردەكاری گرێبەستەکەی پیانیچ لەگەڵ یۆڤینتۆسدا

وردەكاری گرێبەستەکەی پیانیچ لەگەڵ یۆڤینتۆسدا
میرالیم پیانیچ یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانەی رۆمای ئیتاڵی بۆ ماوەی 5 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤینتۆسدا واژوو کرد.

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی پاڵەوانی خولی سیریا ئەی لە سایتی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە کە ئیدی"میرالیم درێسی رەش و سپی دەپۆشێت".
یاریزانەکەی بۆسنه‌ بۆ ماوەی 5 ساڵ لە یانەی رۆماوە رووی کردە یانەی یۆڤی.

هەروەها لە روونکردنەوەکەی خانمە پیرەکەدا هاتووە، 32 ملیۆن یۆرۆیان بە یانەی رۆما داوه‌ بۆ ئەوەی بتوانێت پیانیچ بهێنێتە ریزی یانەکەیان.
میرالیم لە ساڵی 2011وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی رۆماوه‌ كرد و لە 190 یاریدا 31 گۆڵی تۆمار کردووە.




م


Top