رۆنالدۆ لە چاوەروانی پێنج ژماره‌دا
رۆناڵدۆ له سه‌ر شكاندن و نووسینه‌وه‌ى پێنج ژماره له یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئایسله‌نده وه‌ستاوه كه ئه‌وانیش بریتین له....
1- یهكسانكردنهوهى ژماره‌ى یاریكردنى به درێسى هه‌ڵبژارده‌ى پۆرتوگاله‌وه له‌گه‌ڵ لویس فیگۆى یاریزانى پێشوو كه خاوه‌نى 127 یارییه .
2- به تۆماركردنى ته‌نیا گۆلێك ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه له چوار یۆرۆى جیاواز گۆڵ تۆماربكات .
3-تۆماركردنى 2 گۆڵ ژماره‌كه‌ى زلاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى ده‌گرێته‌وه كه له 3 یۆرۆى جیاواز زیاتر له گۆلێك تۆماربكات .
4- یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ژماره‌كه‌ى ئالان شیرهرى یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را وه‌ك دووه‌م گۆڵكارى مێژووى خوله‌كه به تۆماركردنى 7 گۆڵ.
5- به تۆماركردنى هاتریك (3 گۆڵ) ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزانى وڵاته‌كه‌ى كه بتوانێت چوار جار به درێسى پۆرتوگاله‌وه ناوى خۆى بنووسێته‌وه.
م
