عیماد حەزدەکات ھەر پێشمەرگە بێت

عیماد حەزدەکات  ھەر پێشمەرگە بێت

عیماد حەزدەکات ھەر پێشمەرگە بێت
عیمادئەسعەد کاپتنی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر کە ئەمساڵ توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی لە دڵی بەرگری یانەکە پێشکەش بکات و پلەی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستانی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەکەی عیماد کە بە یەکێک لە یاریزانە بەھێزەکان دادەنرێت لە ھێلی بەرگری لە ئێستاشدا ھەر چەندە عیماد ئەسعەد گرێبەستی پێشکەش کراوە لەلایەن چەند یانەیەک بەڵام عیماد دوا بڕیاری نەداوە حەز بە یاری کردن دەکات لە ژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆی ڕاھێنەر لە بارەی دیاری کردنی دوا رۆژی وەرزشیی خۆی عیماد ئەسعەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ماوەی دوو وەرزە لە ریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری دەکەم ھەست بە ئاسودەیەکی زۆر دەکەم کە بۆ تیپێک یاری دەکەم ناوی پیرۆزی پێشمەرگەیە ، ئێستاش من ھەر لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوامم و ھەر چەندە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆم لەگەڵ یانەکە لەگەڵ ڕاھێنەری تیپ کاپتن سەمیر کۆببمەوە ، بەڵام من خۆم بڕیاری ئەوەم داوە لە ژێر سەرپەرشتی کاپتن سەمیر بابۆ بەردەوامم ئەگەر ئەو پێویستی بەتواناکانی من بێت، لە بارەی پێشکەش کردنی گرێبەست لەلایەن یانەکانی تریش عیماد گوتیشی" بەلێ چەند یانەیەک داوای یاری کردنیان لێ کردوومە بۆ وەرزەکانی نوێ لە خولەکانی کوردستان ، بەڵام من تاکو ئێستا لەگەڵ ھیچ یانەیەک قسەم نەکردووە چونکە من پەیوەست دەبم بەم یانەیەی کە کاپتن سەمیر ڕاھێنەری تیپەکە بکات، ئێستاش من مەشق ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی ئاستی ھونەریم دانەبەزێت، ئەمساڵیش خولی کوردستان ئاستێکی بەھێزی ھەبوو یانەکەی منیش یەکێک بوو لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی خولی کوردستان و توانیمان تا دواین چرکە ساتەکانی خولەکە کێبرکێ بکەین لە خولی کوردستان ، ساڵ بەساڵیش خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەھێزی زیاتر بەخۆیەوە دەبینی.
کارزان کانەبی
Top