ئەمشەو نەمسا و مەجەر،پورتوگال و ئایسلەند بەیەک دەگەن

ئەمشەو نەمسا و مەجەر،پورتوگال و ئایسلەند بەیەک دەگەن

لەجامی نەتەوەکانی ئەوروپا
ئەمشەو نەمسا و مەجەر،پورتوگال و ئایسلەند بەیەک دەگەن
لەمیانی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆی ئەوروپا کە یارییەکانی لە وڵاتی فەرەنسا بەرێوە دەچێت بەبەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە کە دابەشکراون بەسەر شەش کۆمەڵەجیاوازەکان دوو یاری بەرێوەدەچێت، لە کاتژمێر ٧ ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان ھەردو ھەڵبژاردەی نەمسا و مەجەر لەیارییەکی بەھێز بەیەد دەگەن لەسەر یاریگای Stade Matmut لە وڵاتی فەرەنسا بە ناوبژیوانی کلیمنت بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ دواین ئامادەکارەکانیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن یەکەم سەرکەوتن بەدەست بھێنن، لەکاتژمێر ١٠ی شەویش ھەردوو ھەڵبژاردەی پورتوگال و ئایسلەند لەسەر یاریگای جیوفروی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە بە ناوبژیوانی ساکیر بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ دواین یەکە مەشقەکانیان لەسەر یاریگای ئەو وڵاتە ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، بۆ ئەم یارییەش رۆنالدۆی پورتوگالی ڕابەرایەتی تیپەکەی دەکات بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لە دوایان یارییەکانی کۆمەڵەکان بەدەست بھێنێت.
ئەنجامەکانی یارییەکانی شەوی ڕابردوو
ئیرلەندا-سوێد١-١گۆڵ
ئیسپانیا-چیک١-٠گۆڵ
ئیتالیا-بەلجیکا٢-٠گۆڵ
کارزان کانەبی
Top