چێلسی گورزێکی کوشندەی لەبەرسا دا

چێلسی گورزێکی کوشندەی لەبەرسا دا

چێلسی گورزێکی کوشندەی لەبەرسا دا
یانەی چێلسی ئینگلیزی بە ئامانجی بەھێزکردنی ھێلی بەرگری یانەکەی بۆ وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی و ھێنانی ڕاھێنەری تازەی یانەکە کۆنتی لە ئێستاوە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ھێنانی چەندین ئەستێرەی یانەکانی تری ئەوروپا ، رۆژنامەی دیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووەکەوا کارگێڕانی یانەی بلوز گفت و گۆیەکانیان لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیۆن سامۆیل ئومتیتی دەست پێکردوە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە ھاوینی ئەمساڵ ئەویش لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانەیە بۆ ئەوەی بتوانن ڕازی بکەن بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی بلوز ، ھەرچەندە سەرچاوە ھەواڵیەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردبوو کەوا ئومتیتی لەگەڵ یانەی بارسا قسەی کردوە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بچێتە قەلای بلوگرانا ، بەڵام ئارەزووی ملیارد لێردی رووسی رومان ئیبرامۆفیتش زۆرە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بە بڕە پارەیەکی باش ڕازی بکات بۆ چوونی بۆ یانەی چێلسی ئامادەی ئەوەشیان دەربڕییە کەوا مووچەیەکی بەرزی بۆ دابین بکەن ، لە ئێستاشدا ئومتیتی خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی خۆیەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی یۆرۆ.
کارزان کانەبی
Top