مۆناکۆ تۆری دەوێت

مۆناکۆ تۆری دەوێت

مۆناکۆ تۆری دەوێت
دوای ئەوەی کۆلۆ تۆری یاریزانی یانەی لیڤەرپوول رۆیشتنی خۆی لە قەلای ئینفیلد راگەیاند بۆ ئەوەی بتوانێ لە داھاتوودا یانەیەکی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە ، یانەیەکی فەرەنسیش ھەوڵی گرێبەست کردن لەگەڵ تۆری دەدات، راگەیاندنەکانی وڵاتی فەرەنسا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مۆناکۆ گرنگیەکی زۆر دەدات بە ھێنانی تۆری بۆ ریزی یانەکەیان بۆ ئەویە لە وەرزی نوێ ھێلی بەرگری بەم یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵە بەھێزتر بکات، کە پێشووتر خزمەتێکی زۆری بە یانەکانی لیڤەرپوول و مان سیتی کردووە ، رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەی لیڤەرپوول کۆلۆی دوورخستۆتەوە ھەر خاوەن جەستەیەکی بەھێزی یاری کردن بووە لە ماوەی ڕابردووی لە ریزی یانەکانی خولی ئینگلیزی ، تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە کە ئایا وەرزی نوێ تۆری لە خولی فەرەنسی یاری دەکات یاخود دەچێتە خولێکی تری ئەوروپی.
کارزان کانەبی
Top