لیڤەرپوول چاوی لەسەر یاریزانێکی ئەرسناڵە

لیڤەرپوول چاوی لەسەر یاریزانێکی ئەرسناڵە

لیڤەرپوول چاوی لەسەر یاریزانێکی ئەرسناڵە
یانەی لیڤەر پوولی ئینگلیزی بۆ وەرزی داھاتوو ئارەزووی خۆ بەھێزکردنی ھەیە لەسەر دەستی ڕاھێنەری ئەڵمانی کلۆپ بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ یانە گەورەکانی خولی ئینگلیزی بکەن کە ئامانجیان لەم وەرزە بەدەستھێنانی چەندین نازناوە لە خولەکانی ئەوروپا، لیڤەر لە ئێستاوە چاودێری یاریزان وال کوتی یاریزانی یانەی ئەرسناڵ و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکەن بۆ ئەوەی گرفتی ھێلی ھێرشبەریان بەم یاریزانە چارەسەر بکەن، کە لە پیشووتردا بەھۆی رۆیشتنی رەحیم ستیرلینگ گرفتیان لە ھێلی ھێرشبەری بۆ درووست بووە، رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی لیڤەرپوول گرنگییەکی زۆری دەدات بە چاودێری کردنی یاریزان وال کوت بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگوازێتەوە ریزی یانەکەی یانەکەش ئامادەیە بڕی ٢٥ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، بەڵام ڕەنگە نەتوانن سەرکەوتووبن لە ھێنانی ئەم یاریزانە ، بۆیە کلوپ گرنگی بە ھاتنی گوتزەش دەدات بۆ ریزی یانەکەی والکوتی تەمەن ٢٧ساڵیش تاکو ئێستا ھیچ روون کردنەوەیەکی لەسەر رۆیشتنی لە یانھەی تۆپچیەکان نەداوە.
کارزان کانەبی
Top