خانمە پیرەکە چاوی لەسەر بن عەتیەیە
یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی کالچۆلیگی ئیتالیا لە ئێستاوە چاوی لەسەر ئەوە داناوە کەوا ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی تری ئەوروپا بباتە ریزی تیپەکەیەوە ئەلیگری ڕاھێنەریش بەردەوام لە چاودێری کردنی یاریزانان خۆی دانوساندووە بۆ ئەوەی بتوانێ ڕازیان بکات بۆ یاری کردن بۆ ریزی یانەی یۆڤی، دوای بەدەستھێنانی تواناکانی ئەلفێسی بەرازیلی وبیانتشی یاریزانی رۆما ئێستا لە دوای ئەوەیە مەھدی بن عەتییەی یاریزانی یاریزانی باڤاری ڕازی بکات بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی خانمە پیرەکە، رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتالیش ھەواڵەکەی پشت ڕاست کردوە کەوا ئەلیگری ڕاھێنەری یانەی یۆڤی ھەموو ھەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ڕازی کردنی ئەم یاریزانە بەڕەگەز عەرەبە لە یانەی میونخەوە بیگوازنەوە ریزی یانە ئیتالیەکەکە پیشووتریش بن عەتیەی مەغریبی لە ریزی یانەی رۆما یاری کردوە لە خولی ئیتالی .
کارزان کانەبی
