ئەوانەی جنێو دەدەن سزاكەی په‌ناڵتییه
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، ئه‌و بڕیاره به هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو دیمه‌نه‌كانی رێزنه‌گرتن له ناوبژیوانی یارییه‌كان داده‌نرێت، بۆیه برپرسان پێیانوایه ئه‌ژماركردنی لێدانی سزا له كاتی وتنی هه‌ر قسه‌یه‌كی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن هه‌ر یاریزانێك، باشترین بڕیاره بۆ سنووردانان بۆ ئه‌و دیارده‌یه، كه ناوبژیوانان له‌سه‌ر ئاستی جیهان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه له‌نێو نزیكه‌ی 93 هه‌مواركردنه به‌سه‌ر یاساكانی تۆپی پێ، كه فیفا بڕیاری له‌سه‌ر داون و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشووریش، بڕیاریداوه په‌یڕه‌وی بكات.
یه‌كێك له‌و هه‌مواركردنه‌وانه‌ش رێگه به گۆڕینی یاریزانی چواره‌م ده‌دات، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه گه‌یشته دوو گێمی زیادكراو، به مه‌رجێك هه‌ردوو تیپ 3 گۆڕانكارییان كردبێت، له‌گه‌ڵ لێدانه‌وه‌ی گرته‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی، كه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر گۆڵ و حاڵه‌ته مشتومڕهێنه‌كان ناهێڵێت.
م
