سەرۆکی پێشووتر سکاڵا لەسەر دوو سەرۆکی بارسێلۆنا تۆمار دەکات
راگەیاندنەکەی لاپۆرتا دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ بڕیاردرا لە بەرامبەر سڕکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئێستا و پێشووی یانەی بارسێلۆنا، ئەو یانەیە بڕی 5.5 ملیۆن یۆرۆ بداتە حکوومەتی ئیسپانیا.
لاپۆرتا گوتی بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، تەنیا بارسێلۆنا تۆمەتبارە لە دوو تاوانی باجدا، بەڵام من لەوە بێدەنگ نابم و سکاڵا تۆمار دەکەن.
کێشەکە پەیوەندی بە گرێبەستکردنی بارسا لەگەڵ نەیمار دا سێلڤادا هەیە کە داواکاری گشتی ئیسپانیا داوایدەکرد بەهۆی شاردنەوەی تێچووی راستەقینەی گواستنەوەکە، رۆسێل و بارتۆمیۆ بە دوو ساڵ بەندکردن بۆ رۆسێل و 7 ساڵ بەندکردن بۆ بارتۆمیۆ سزا بدرێن.
لاپۆرتا دەڵێ من بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بارسا دەکەم هەردوو سەرۆک هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت بەهۆی فڕوفێڵی ئەوانەوە دەبێ یانەکە باج بدات و ناوبانگی لەکەدار بکرێت.
سەرۆکی پێشووتری بارسا دەڵێ ئەو دوو سەرۆکە هەڵەی کارگێڕییان کردووە و تۆمەتبارن بە خراپ بەرێوەبردنی یانەکە، بۆیە نابێ یانەی بارسێلۆنا باجەکەی بدات.
م
