بەڕێوەبەری کارەکانی بلان باس لە رۆیشتنی ئەو راهێنەرە دەکات
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆکانی دوورخستنەوەی بلان لە مەشقدانی پی ئێس جی و دەستنیشانکردنی ئۆنای ئێمری بە راهێنەری نوێی یانەکە گەرم بووە.
ئێمری وەرزی رابردوو لەگەڵ سیڤییای ئیسپانیدا نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا و دەگوترێ یانە پاریسییەکە دەیانەوێ لە چەند وەرزی داهاتوودا لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا کار بکەن.
پیار قسەی بۆ رۆژنامەی لوپاریزیان کردووە و دەڵێ لۆران بلان ئێستا لە پشووی کۆتایی هەفتەدایە، ئێمە هێشتا هیچ شتێکی فەرمیمان پێنەگەیشتووە، کارگێڕیی یانەکە نە لەگەڵ من و نە لەگەڵ ئەودا قسەیان لەو بارەیەوە نەکردووە.
هەروەها دەڵێ ئێمە لە ئێستاوە چاوەڕێی یانەکە دەکەین، دەبێ لەو تێبگەین بزانین ئەوان سیاسەتی گۆڕینی راهێنەریان هەیە یان نا، دەبێ پی ئێس جی خۆی ئەوە روون بکاتەوە.
م
