باشترینەكانی پلە یەك دەستنیشانكرا
لەم وەرزدا هەردوو یانەی گازی باكوور و سیروانی نوێ بەفەرمی سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی توانیان پلەكانی یەكەم و دووەم بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
بەپێی دەنگدان باشترینەكانی ئەمساڵی خولی پلە یەكی كوردستان بەمێشوەیە بوو.
باشترین یاریزان: شاڵاو عەباس یاریزانی یانەی سیروانی نوێ ۲٠ دەنگ
باشترین گۆڵپارێز: ئیسماعیل محمد یگۆڵپارێزی انەی گازی باکوور ۲۱ دەنگ
گۆڵکاری خول: مستەفا مەحموود یاریزانی یانەی سیروانی نوێ بە تۆماركردنی (۸ )گۆڵ.
جێگەی باسە هەریەكە لە ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و راهێنەرەكان و یاریزانان و رۆژنامەنووسان دەنگیان بە باشترین یاریزانی ئەمساڵی خولی پلە یەكی كوردستان داوە.
رێبین رەمزی
