مانچێستەر سیتی لەگەڵ باشترین یاریزانی بۆندزلیگا ڕێک دەکەوێت

مانچێستەر سیتی لەگەڵ باشترین یاریزانی بۆندزلیگا ڕێک دەکەوێت
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەدەست هێنانی تواناکانی (بێر ئۆبامیانگ)ی باشترین یاریزانی بۆندزلیگا نزیک دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە هەردوو یانەی مان سیتی و بڕوسیا دۆڕتمۆند لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە ڕێک کەوتوون و رۆیشتنی ئۆبامیانگ بۆ پرێمەرلیگ لە وادەی گواتسنەوەی هاوینەی یاریزانان زۆر نزیک بووەتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بەهای گێبەستەکە بە 58 میلۆن یۆرۆ مەزندە دەکرێت.
ئاشکرایە، کە ئۆبامیانگ لە وەرزی ئەمساڵدا توانی 39 گۆڵ لە هەموو کێبڕکێکان تۆمار کردوە، لەبەر ئەم هۆیەش جگە لە مانچێستەر سیتی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید گرنگیان بەو یاریزانە داوە.




م
Top