وەرزشی کوردستان بە بەرزترین ئاستی بگات بە شێوازیک ھەموو یاریگاکانمان پر بن لە ھاندەر

وەرزشی کوردستان بە بەرزترین ئاستی بگات بە شێوازیک ھەموو یاریگاکانمان پر بن لە ھاندەر

ئامانج محمود یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ھەندرێن
وەرزشی کوردستان بە بەرزترین ئاستی بگات بە شێوازیک ھەموو یاریگاکانمان پر بن لە ھاندەر
مامۆستا ئامانج یەکێک لە یاریزانە ھەرە بەتواناکانی کوردستان لە یاری تۆپی پێی ناوبراو ماوەیەکی زۆر لە خزمەتی وەرزشیی کوردستان بووە لە یاری تۆپی پێی ، ئەمساڵیش گرێبەستی لەگەڵ یانەی ھەندرێن کردوو توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ناوبراو چەندین ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەکانی کوردستان ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٢ی شاری ھەولێر پێشووتریش بۆ ھەریەک لە یانەکانی ئاسۆ, ئارارات , ھەولێر, پێشمەرگەی ھەولێر , بروسک , برایەتی , ئالا , ئاڵتون کۆپری یاری کردوە خاوەنی بڕوانامەی ماجستێرە مامۆستایی زانکۆیە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی یە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاراستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
* ماوەیەکە لە ناو گۆڕەپانەکانی وەرزشیی نەمان بینیی ھۆکاری چییە؟
- بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو خەریکی تەواوکردنی زمانی ئینگلیزی و ماجستەر بووم لە بواری زانستی وەرزشی لە وڵاتی بەریتانیا, بۆیە ماوەیەک دابڕام لە وەرزشی کوردستان.
* ئاستی تۆپی پێی کوردستان چۆن دەبینی لە ئێستادا؟
- زور بە داخەوە ئاستی تۆپی پێی کوردستان زور بە لاوازی دەبینم ئەوەش وەکو ھەموو لایەنەکانی تری بواری ژیان قەیرانی دارایی کاریگەری زوری ھەبووە لە سەر خولی کوردستان
* بیستومانە چەند یانەیەک گرێبەستیان پێشکەش کردووی چۆنە لەگەڵیان رێک نەکەوتی؟
- بەلێ پێیان گوتبووم بۆ یاری کردن.
*گرفتی وەرزشی کوردستان لە چی دەبینی ؟
- لە ڕاستی گرفتەکان زورن دەتوانین بەشێکی دەستنیشان بکەین ١.نەبوونی یاریگای وەرزشیی سەردەمیانە و گونجاو , ٢.نەبونی بەرێوەبردنێکی ئەکادیمی لە یانەکان, ٣.نەبونی پلانی ساڵانەی توکمە لە بەرێوەبردنی خولی کوردستان واتا دیارکردنی کاتی دەستپێکردن و تەواو بونی خولی کوردستان , ٤.نەبوونی ئەکادیمیایەکی باش بۆ پەرەپێدان بە بەھرەی لاوان و تازەپێگەیشتوان ئەمەش دبێتە ھۆی لاوازی لە کارامەکانی توپی پێی.٥ .بەژداری نەکردن لە خولی نێودەوڵەتی بەھێزوئاست بەرز لە بواری ڕاھێنەران و داوەران.٦. نەبوونی کەناڵی وەزشی تایبەت بە خولی کوردستان, ھەرچەندە کۆمەڵیک راگەیاندکار و بەرنامەی وەرزشیی سەرکەوتوو دەبینرێت بەڵام ھێشتا پێویستمان بە ئەوە ھەیە زیاتر پەرە بدرێت بە خولی کوردستان وەبە یاریزانانی کورد,٧. کەمی روشینبیری وەرزشی لەلایەن ھەندێک لە یاریزانان وە بەشێکی لە ڕاھینەران وە کارگێڕانی یانەکان, ٨. نەپاراستنی مافی یاریزانان لە یانەکان لەلایەن دەزگا بەرپرسەکان. گرفتی دیکە زۆرن بەڵام من ئەوانە بە سەرکیترییان دەزانم.
* پێت باشە چی بکرێت بۆ بەرەوو پێشبردنی ئاستی وەرزشی لە کوردستان؟
- چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی باسمان کرد دەبێتە ھۆی بەرەو پێشبردنی خولی کوردستان ،وەکو بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری یاریزانی کورد, وە بوونی یاریگای گونجاو و دامەزراندنی ئەکادیمیای پروفیشنەل , وە کرنەوەی خولی بەھێزی راھێنەران وداوەران, لادانی کەسانی نەشیاوە لەناو وەرزشی کوردستان, بەرەپێدان بە لایەنی کارگێری یانەکان پەرەدان بە بواری راگەیاندن ,ھەموو ئەو شتانە دەبنە ھۆی بەھێز بوونی خولی کوردستان .
* یانەکانی بەشدار لە خولی عێراق ئەمساڵ بەرنامەی پشت بەستنیان بە کوڕانی شارەکە بەستووە بۆچوونت چیە لەسەر ئەم بڕیارەی تیپەکان؟
- جێگای دەست خوشیە دەبوو ئەو ھەنگاوە زوتر بنرابا بۆ ئەوەی ئێستا یاریزانانمان ئەزمونیکی باشتریان ھەبا, من قەیرانی دارای بە بەشێک لەو ھۆکار دەزانم کەیانەکان پشت بە یارزانی خۆمان دەبەستن, ئەگەر نا چەندین ساڵە یاریزانی زۆر باشی کوردمان ھەبووە بەلام ئەو ھەلەیان بو نەرەخساوە, ھیوادارم زیاتر رێز لە یاریزانی کورد بگێریت ئەوەندە بە لەخوبایی وبی وەفایی ناویان نەبن زیاتر پالپشتیان بکریت لەلایەنی ماددی معنەوەی. چونکە یاریزانی کورد ھەموو کات بە دلسوزی بۆ یانەکانیان یاری دەکەن.
* بڕیارت نەداوە قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی یاریزانان بکەیتەوە؟
- لە راستی ھێشتا یاریزانم بەلام ئەگەر لە داھاتوو ئەو ھەڵەم بۆ برەخسێ بە شانازیەوە وەریدەگرم . ھیچ لە وە لەلام خوشترو گەرەتر نیە کە خزمەتی وەرزشی کوردستان رۆلەکانی ولاتەکەم بکەم.
* ھیواو ئاواتت وەکو یاریزانێک؟
- وەرزشی کوردستان بە بەرزترین ئاستی بگات بە شێوازیک ھەموو یاریگاکانمان پر بن لە ھاندەر
* ھیچ دەستکەوتێکت ھەبووە لەگەڵ ئەو یانانەی یاریت بۆ کردوون؟
-چوار نازناوم لە سەر ئاستی کوردستان بە دەست ھێناوە(لە وەرزی (٢٠٠٤-٢٠٠٥)پلەی یەکەم لە گەل یانەی وەرزشیی ئارارات دوای ئەوە دوو وەرز لە سەر یەک لەگەڵ یانەی وەرزشیی ھەولێر پلەی یەکەممان بە دەست ھێناوە وە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەگەل یانەی وەرزشی بروسک بووینە پاڵەوانی خولی کوردستان، وە لەگەڵ یانەی ھەولێر بووینە پاڵەوانی خولی یانە نایابی عێراقی
* چیت ماوە لە کۆتایدا؟
- سوپاس رێزو خوشەویستم بۆ دایک و باوکم ئینشائەللا خودای گەورە لێیان خوشبووە, چونکە ئەوان بە پێچەوانەی بەشێک لە دایک وباوکان ھاندەری سەرەکی من بوون پاڵپشتیان دەکردم لە سەرەتای دەست پێکردنی وەزش, سوپاس بۆ خانەوادە بەرێزەکەم ،سوپاسی بێ پایانم بو ھەموو ئەوانی کە یارمەتیان دام پاڵپشتییان کردم لە ڕاھێنەران وەھاورێیان وە ھاندەران سوپاسی گۆڤاری گوڵان دەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە کە ھەمیشە پێشەنگ بووینە لە خزمەت کردن بە بواری وەرزشی لە کوردستان.

بەدەست ھینانی ٤ نازناو لەخولی کوردستان وە بەدەست ھینانی خولی یانە نایەبەکانی عراق کاتە خوشەکانم بووە. وە لەدەستدانی لێدانی سزای لەیاری کوتای خولی نایەبەکانی ھەولێر بەرامبەر یانەی دھۆک ناخوشترین کاتەی وەرزشیم بووە
Top