سپێشەل وەن داوای بڕی ٢٣٧ملیۆنى لە مان یونایتد کردووە
سپێشەل وەن داوای بڕی ٢٣٧ملیۆن لە مان یونایتد کردووە
رۆژنامەی ئاس ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا مۆرنیھۆ داوای لە کارگێڕی یانەی مان یونایتد کردووە کەوا گرێبەست لەگەڵ یاریزانان ئیریک بایلی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ڤیاریال مۆربکات و بڕی ٤٠ملیۆن یۆریشی بۆ ئەم یاریزانە داوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بتوانێ تیپی مان یونایتد بباتە دۆخێکی باشتر لەم وەرزەی کە پێداتێپەری ، جگە لەوەش خۆزی داوای ھەریەک لە یاریزانان جاک ستونز لەبەرامبەر ٥٧ملیۆن یۆرۆ کردوە لەگەڵ یاریزانێکی ئەتلەنتیکۆ مەدرید بە ناوی نیجویز ئەویش لەبەرامبەر ٨٠ملیۆ یۆرۆ و جگە لە داوا کردنی یاریزانی فەرەنسی پول بۆگبا لەبەرامبەر ١٠٠ملیۆن یۆرۆ کە کۆی ئەو پارانەی بۆ ئەم چوار یاریزانەیان داناوە دەکاتە بڕی ٢٣٧ملیۆن یۆ رۆ ئەوەش پارەیەکی زۆرە بۆ یانەی مان یونایتد جگە لە زەلاتانیش کە بەخۆی ھاتۆتە ریزی یانەی مان یونایتد مۆرینھۆ لە ئێستاوە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی یانەی شەیتانە سورەکان بباتە دۆخێکی باشتر و کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی چێلسی و ئەرسناڵ و لیستەر سیتی و مان سیتی بکات لەسەر ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی پرێمەر لیگ.
کارزان کانەبی
